لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٢٢٦ حاڵەتی تەبی دەنگی لە وڵاتدا تۆمار کراوە و ئهگهری هەیە وەک نەخۆشییەکی گشتگیر لە وڵاتدا بڵاو بێتەوە.
قوباد مورادی، بەرپرسی سەنتەری بەڕێوەبردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دۆخی تەبی دەنگی لە وڵاتدا وتی: حاڵەتەکانی تەبی دەنگی لە وڵاتی ئێمە زیادی کردووە، لە ساڵی 2015 تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٦، 75 حاڵەتی تووشبوون هەبووە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ژمارەی تووشبووان، کە هەموویان لە وڵاتانی دراوسێوە هاتوون زیادی کردووە. ئهو بهرپرسهی ڕژیم له درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی تووشبووانی تەبی دەنگی گەیشتووەتە 226 حاڵەت. زۆرێک لە تووشبووان لە وڵاتانی جیاوازەوە وەک ئیمارات، پاکستان، عومان و …ههتد هاتوون.