کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی سێ کرێکار لە چه‌ند شاری ئێران

گیانلەدەستدانی سێ کرێکار لە چه‌ند شاری ئێران 1

سێ کرێکار لە شارەکانی گەرمسار، ڕێزوانشار و دێزفوول لە کاتی کار کردن و بە هۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار گیانیان لە دەستدا.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، کرێکارێک لە کارگەی بەرهەمهێنانی پاککەرەوە، هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی پیشەسازی ئه‌یوانەکی گەرمسار، لە کاتی کارکردن بە ئامێری تێکردنی پلاستیک گیانی لەدەستدا. هەروا یەکێک لەو دوو کرێکارە سیمبانه‌ی شیرکەتی دابەشکردنی کارەبای ڕێزوانشار، کە بەهۆی شکاندنی ستوونی بێتۆنی کەوتبووه‌ خوارەوە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، کرێکارێکی کارگەی قه‌ندی دێزفوول بە هۆی داڕمانی دیوار به‌سه‌ری دا گیانی لەدەست دا.