کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٠ی ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانی خەبات دژ بە سزای لەسێدارەدان

Untitled 61

لە سەروبەندی ١٠ی ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانی خەبات دژ بە سزای لەسێدارەدان داین. لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی، ڕۆژ نییە چەند کەس لەسێدارەوە نەدرێن. بەجۆرێک کە لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٣٠٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون. بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە لەسێدارەدانی لانیکەم ٨٥٣ کەس، لە ڕیزبەندی یەکەمی جیهاندا بووە. جگە لە کردەوەی جینایەتکارانە و قێزەونی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا، ئەو پاساوانەش کە بۆ سزای لەسێدارەدان سەبارەت بە دۆسیەی ئەو کەسانەی کە لەلایەن دادگا ئاساییەکانەوە سزا دراون، جگە لە درۆیەکی ئاشکرا هیچی تر نییە. دام و دەزگا تەبلیغاتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی بە شێوەیەکی فریوکارانه، دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تاوان و دابینکردنی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی و دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە کۆمەڵگادا، پاساو دەکەن. ئەزموونی هەموو کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی و تەنانەت ئەزموونی خودی ئێران و ئامار و زانیارییە باوەڕپێکراوەکانیش نیشان دەدەن کە لە هیچ کۆمەڵگایەکدا ناتوانرێت لە ڕێگەی سزای لەسێدارەدان و قەتڵی سیستماتیکی دەوڵەتییەوە، ڕێژەی تاوان کەم بکرێتەوە. مرۆڤەکان هەر لە سەرەتاوە وەک تاوانبار و بکوژ و قاچاخچی و جینایەتکار لەدایک نابن، بەڵکوو سەرەنجام، ئەوە هەلومەرجی ماددی ژیانی کۆمەڵایەتییە کە بەرەو کرداری تاوانکاری و جینایەتیان دەبات. دەوڵەتەکان و چین و توێژە دەسەڵاتدارەکان ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە ئاست سەپاندنی ئەو دۆخە ماددیانە بەسەر ژیانی زۆربەی هەرەزۆری خەڵکدا. لە ڕاستیدا ئەو کەسانە شیاوی سزادانن کە بەستێنێکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆیان خوڵقاندووە کە دەبێتەهۆی سەرهەڵدانی دیاردەی تاوانکاریی تیایدا.

لەسێدارەدانلەکۆماریئیسلامیداهاولفیبەدەسەڵاتگەیشتنیڕێژیموبەردەوامیەکێکبووەلەئامرازەکانیدرێژەدانبەدەسەڵاتەکەی. ئەم ڕێژیمە سزای لەسێدارەدانی وەک توندوتیژییەکی ئاگایانە و ڕێکخراو بەمەبەستی لەناوبردنی نەیارانی سیاسی، ناڕازیانی کۆمەڵایەتی و قوربانیانی ئەم نیزامە ستەمکارە سەرمایەدارییە بەکارهێناوە. ئەم تاوانانە سەرەتا بە لەسێدارەدانی بەرپرسانی ڕێژیمی سەڵتەنەتی دەستی پێکرد، بەڵام زۆر زوو لەسێدارەدانی تێکۆشەران و نەیارانی ڕێژیمی ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێرانیش گرتەوە. سەرلەنوێ دەستبەسەرکردنەوە و پاشان لەسێدارەدانی دەیان سیمای ناسراوی ناو زیندانەکانی ساواک کە لە ئاکامی ڕاپەڕینی جەماوەردا ئازاد کرابوون، لە بەهاری ساڵی ١٣٥٨دا دەستی پێکرد. لەسێدارەدانی خەباتکاران و ڕێبەرانی خەڵکی تورکمان سەحرا لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەهاری ساڵی ١٣٥٨، لەسێدارەدانی ڕۆڵە قارەمانەکانی خەڵکی کوردستان دوای فەرمانی جیهادی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژ لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە لایەن خەڵخاڵی جەلادەوە و بەحوکمی حکوومەتیی و شەرعی خومەینی، لە سێدارەدانی ژنان، خوێندکاران، کرێکاران و ڕۆشنبیرانی بەدەروەست و ناڕازیی بەرامبەر بە نیزامی ئیسلامی، لە چوارگۆشەی ئێران، لە زومرەی کارنامەی فاشیزمی ئیسلامی هەر لە یەکەم لە مانگەکانی سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی بوو. حکوومەتی ئیسلامی، لە ساڵەکانی سەرەتای دەیەی شەست بە ئیعدامی بەکۆمەڵ و کوشتاری سەر شەقامەکان و ئەشکەنجەی هۆڤانە لە زیندانەکاندا، شۆڕشی گەلانی ئێرانی کە بە ئامانجی گەیشتن به ئازادی و ژیانێکی باشتر سەریهەڵدابوو، لەگەڵ شکست بەرەوڕوو کردەوە. کوشتارەکان لە کاتی کۆمەڵکوژ کردنی هەزاران زیندانی، کە لە دوای شکستی کۆماری ئیسلامی لە گەیشتن به ئامانجەکانی لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقدا، بەرێوە چوو، گەیشتە ئەوپەڕی خۆی و تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا، هەزاران زیندانیی لەسێدارەدران. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە درێژایی ٤٥ ساڵ دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی خۆیان، بەردەوام سزای  لەسێدارەدانیان وەک ئامرازێک بە مەبەستی زاڵکردنی فەزای ترس و تۆقاندن لە ناو خەڵکدا و هەروەها پاراستنی دەسەڵاتی ڕەهای خۆیان، بەکارهێناوە. بەڵام بە هەموو ئەمانەشەوە، ئاگری ژێر خۆڵەمێشی نەفرەت و بێزاریی جەماوەر دژ بەم ڕێژیمە سەرکوتگەرە هیچ کات خامۆش نەبووە و بڵێسەکانی خەبات و خۆڕاگریی جەماوەر، لە سەرتاسەری وڵات بەردەوام لە گەشانەوەدا بووە.

خەبات لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرەدەسێنێت. سەدان زیندانی بوێر و چاونەترس لە زیاتر لە ٢٠ زیندان لە سەرانسەری ئێران، کەمپەینێکیان لەژێر ناویسێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەداندەستپێکردووە کە ئێستا پێیناوەتە ٣٧مین هەفتەی خۆیوە. ئەوان هەموو هەفتەیەک لەم ڕۆژەدا مان لە خواردن دەگرن. ناوبانگیبوێریوشێلگیربوونیئەم

زیندانییە سیاسییە خەباتکارانە لە سەرانسەری جیهان دەنگی داوەتەوە. ئامانجی ئەم کەمپەینە، بریتییە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان و دژایەتیکردنی وەک سزایەکی نامرۆڤانە و قەرەبوو نەکراوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی جۆری تۆمەت یان پاڵنەر و باوەڕی ئەو کەسانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و هەروەها خواستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم سزایە. ژیان مافێکی سروشتی هەر مرۆڤێکە و لەسێدارەدان واتە زەوتکردنی مافی ژیان لە مرۆڤ، هیچ کەسێک بۆی نییە مرۆڤێکی دیکە لەژێر هەر پاساو و بیانوویەکدا لەم مافە سروشتییە بێبەش بکات. لە سێدارەدان نەک هەر دەرفەتی پێداچوونەوە و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ لە خۆیاندا و قەرەبووکردنەوەی هەڵەکانیان لە تاکەکان دەستێنێ، بەڵکوو کۆمەڵگاکان لە ڕێکاری ئینسانی و کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و یاساییەکان بێبەش دەکات. لە زۆرێک لە وڵاتەکانی جیهان گەیشتوونەتە ئەو ئاکامەی کە سزای لەسێدارەدان نەک هەر ڕێگری لە تاوان ناکات، بەڵکوو لە زۆر حاڵەتدا نادادپەروەری قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە. لەمڕووەوە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەبێ هیچ شەرت و مەرجێک و لە هەر هەلومەرجێکدا، دژی سزای لە سێدارەدانە و بەردەوام بە دروشمینا بۆ سزای لە سێدارەدانلەپێناو هەڵوەشاندنەوەیدا خەبات دەکات.

کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٤