کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار له‌ به‌ندكراوان

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی قزلحه‌سار له‌ به‌ندكراوان 1

ڕوحوڵڵا حسێن زاده‌، جێگری دادستانی و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان له‌ لقی ٣ی دادگای ئینقلابی تاران، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌روونی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێعدام كردنیان لێ ده‌كات.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، حسێن زاده‌ كاتێك سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌سار ده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئیعدام له‌ به‌ندكراوان ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته‌ گوشاری ده‌روونی له‌سه‌ر ژماره‌یێك له‌ به‌ندكراوان درووست كردووه‌ و كۆمه‌ڵێك زیندانی هۆشداریان داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زیندان كۆتایی به‌ هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیان نه‌هێنن مان ده‌گرن.