کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

‌له‌سه‌ركار ده‌ركردنی دوو موعه‌لیم له‌ تاران و كه‌ره‌ج

‌له‌سه‌ركار ده‌ركردنی دوو موعه‌لیم له‌ تاران و كه‌ره‌ج 1

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، موژگان باقری، موعه‌لیمی ئازادكراو به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له‌ شاری تاران و مێهدی موعه‌رێف چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كه‌ره‌ج له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ سه‌ركار ده‌ركراون.

موژگان باقری ڕۆژی ڕابردوو له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند كه‌ خه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم، له‌سه‌ركار ده‌ركردنی بووه‌ له‌ حاڵێكدا ته‌نیا تاوانێكه‌ ئه‌نجامی داوه‌ به‌رگری له‌ مافه‌ ڕه‌واكانی بووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، مێهدی موعه‌رێف له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی پارێزگای ئه‌لبۆرز، به‌ تۆمه‌تی “بڵاوكردنی فیلم و بابه‌تی ناڕاست بۆ تێكدانی بیر و ڕای گشتی” و “په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” به‌ كڕینه‌وه‌ی ماوه‌ی خزمه‌ت مه‌حكووم و بۆ هه‌ر ساڵ خزمه‌تكردن له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش دا حه‌قده‌ستی ٤٥ ڕۆژی پێ ده‌درێت.