کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی مه‌حموود مێهرابی له‌ دیوانی باڵای وڵات

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی مه‌حموود مێهرابی له‌ دیوانی باڵای

پارێزه‌ری مه‌حموود مێهرابی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

مه‌حموود مێهرابی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی موباره‌كه‌ی ئیسفه‌هان، له‌ ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، به‌ بیانووی ڕه‌خنه‌گرتنی توند له‌ ده‌سه‌ڵات، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ موحاره‌به‌ تۆمه‌تبار به ئێعدام مه‌حكووم كرا. خۆشكی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ش پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست سزای ناڕه‌وای سێداره‌ به‌سه‌ر براكه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، حه‌وت ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژیننا له‌ شاری ئه‌هواز به‌ ناوه‌كانی “به‌همه‌ن به‌همه‌نی”، “موحسن ئه‌حمه‌دپور”، “بێهرووز سه‌له‌حشوور”، “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “وه‌حید عه‌باسی”، “سادق قاسمی” و “ئیسماعیل موسه‌وی نه‌زه‌ری”، پاش دوو ساڵ به‌ندكران له‌ هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرابوو بێ تاوان ناسێندراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و حه‌وت به‌ندكراوه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هوازه‌وه‌ به‌ موحاره‌به‌ و افساد فی الارض  تۆمه‌تبار كرابوون.