ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئاگر له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پلاستیك له كرمان كه‌وته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ١٢ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كرمان، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام هێزه‌كانیان توانیویانه پاش چه‌ند كاژمێر ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. له‌و ڕووداوه‌دا ١٢ كرێكار به برینداری ڕزگار كراون و ته‌رمی كرێكارێك پاش دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.