ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خاوه‌ن مینی بووس و بارهه‌ڵگره‌كانی شاری زابول بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، ١٥٠٠ لیتر پشكی سووته‌مه‌نیان بووه و ده‌وڵه‌ت به بیانووی ڕێگری كردن له قاچاخی سووته‌مه‌نی، پشكی گازۆئیلی ئۆتۆمبێله‌كانیانی بۆ ٦٠٠ لێتر كه‌م كردووه كه وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانیان نییه. بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی خه‌ڵكی هه‌ژاری پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له حاڵێكدایه كه سپای پاسداران ماوه‌ی سێ ساڵه سنووره‌كانی داخستووه و ڕۆژانه ٣٠ تانكه‌ری سووته‌مه‌نی به شێوه‌ی قاچاخ هه‌نارده‌ی ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌كات.