کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ تاران

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ تاران 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی “پی.اس.٧٥٢” كه‌ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ پێكرا، له‌ به‌رزاییه‌كانی تاران كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ یادی ئازیزانیان گرت.

ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا ڕایگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌ دایكبوونی ژماره‌یه‌ك له‌ گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له‌ به‌رزاییه‌كانی تاران مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ٤٥ ساڵ سه‌ركوتی ڕژیم به‌ڕێوه‌ بردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ داوایان له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران كرد یه‌كگرتوو بن و له‌ به‌رانبه‌ر گوشاره‌كانی حكوومه‌ت دا كۆڵ نه‌ده‌ن چوونكه‌ سه‌ركه‌وتن نزیكه‌.