شه‌وی چوارشه‌ممه ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، هێزه‌كانی سپای پاسداران به چه‌كی قورس هێرشیان كرده دووكانێك له ناوچه‌ی پیرسهرابی سه‌ر به شارستانی چابه‌هار و سێ كه‌سیان كوشت و دوو كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، هێزه‌كانی سپای پاسداران به دوای ئۆتۆمبێلێك كه‌وتوون، به‌ڵام سه‌رنشینه‌كانی ئۆتومبێله‌كه ماشێنه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م دووكانێك له ناوچه‌ی پیرسهراب به‌جێهێشتووه و هه‌ڵهاتوون. هێزه‌كانی ڕژیم به بێ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌ره‌باڵغی ناوچه‌كه ئۆتومبێل و دووكانه‌كه‌یان به ئارپبجی و دووشكا پێكاوه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “شه‌هاب جه‌دگاڵ” و “عامر ڕامش” هه‌ر دوو ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ. هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “حامد جه‌دگاڵ” و “شۆعه‌یب جه‌دگاڵ” به‌سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی كۆماری ئیسلامی باسیان له كوشتنی سێ چه‌كداری جه‌یشولعه‌دل كردووه به‌ڵام چالاكانی به‌لووچ ده‌ڵێن ئه‌و پێنج هاووڵاتیه كاسبكار و كه‌سی مه‌ده‌نی بوون و چه‌كدارانی جه‌یشولعه‌دل له‌و شوێنه نه‌مابوون.