بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فه‌زڵۆڵڵا نەسیری خەڵکی کۆیەشت و حەمزە شەهبازی خەڵکی تاران له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
فه‌زڵۆڵڵا نەسیری و حەمزە شەهبازی پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕۆژی سێشه‌ممه دوایین دیداریان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ئه‌نجام دا و به‌یانی چوارشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی له زیندانی قزلحه‌سار جێبه‌جێ كرا.