کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران و ڕه‌شت

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران و

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاره‌كانی تاران و ڕه‌شت سزای زیندانی به‌سه‌ر سوودابه‌ فه‌خار زاده‌ و حه‌مزه‌ ده‌روێشی دا سه‌پاند.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، حه‌مزه‌ ده‌روێش به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ دا به‌ بیانووی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زیندان به‌ ده‌ ساڵ و نیو زیندان مه‌ حكووم كراوه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سۆنه‌ مه‌زهه‌به‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شته‌وه‌ سزای ١٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تاران سزای پێنج ساڵ زیندانی سوودابه‌ فه‌خارزاده‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌. ناوبراو پێشتر هاوڕێ له‌گه‌ڵ زه‌ینه‌ب هه‌مڕه‌نگ و شیوا ئیسماعیلی به‌ ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی وڵات و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ گرووپه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرابوو.