کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی مادكوش له‌ به‌نده‌رعه‌باس

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی مادكوش له‌ به‌نده‌رعه‌باس

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی مادكوشی به‌نده‌رعه‌باس بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی ناڕازی كارخانه‌ی فولادی مادكوش خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عشه‌تیان بوون.