کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌

بێبه‌ری كردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن

زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسی ڕاگێراو له‌ زیندانی یه‌زد، له‌ ١٧هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی دا به‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌كوو ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ كه‌ بۆ زیندانی یه‌زد دوورخرایه‌وه‌ ته‌نیا یه‌ك جار توانیویه‌ چاوی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێت. ناوبراو تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بووه‌ و جارێك به‌ هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌ڕۆخی یه‌زد كراوه‌ و به‌ ده‌ستبه‌ند و پێبه‌ندوه‌ سی تی ئێسكه‌نی بۆ كراوه‌.