کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر یووسف بابادی چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی شاركورد

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر یووسف بابادی چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی

پارێزه‌ری یووسف بابادی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌و چالاكه‌ ژینگه‌ییه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، یووسف بابادی پێشتر چه‌ند جار له‌ ئاست پڕۆژه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری بۆ پارێزگای ئیسفه‌هان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا و ده‌زگای قه‌زایی سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پاند.