له دوو ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی 4 بەندکراو لە بەندیخانەکانی قزلحەساری کەرج، برووجێرد و دیزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوندی مافی مرۆڤی ئێران، دوو بەندکراو كه ناسناویان ئاشكرا نهكراوه، لە زیندانی قەزڵحەساری کەرەج، بەندکراوێک لە بەندیخانەی برووجێرد بە ناوی “خوداموراد زەندییە”، تەمەن ٤٠ ساڵ، و بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان بە ناوی “جەهانبەخش مەحموودودی” به تۆمهتی كوشتنی به ئهنقهست له سێداره دراون.