محه‌ممه‌دڕه‌زا قه‌یته‌رانی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباد، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی دووستی به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
محه‌ممه‌دڕه‌زا قه‌یته‌رانی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری مهاباد و له ڕێكه‌وتی یه‌كی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و شارومه‌نده پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه و ئازار به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. جاری دووهه‌م و له ڕێكه‌وتی ٢١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣ ئه‌و شارومه‌نده له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا و ١٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباد به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.