کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ له‌ دامغان

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ له‌ دامغان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌زره‌ی دامغان، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و گیانله‌ده‌ستدانی ٥٣ كارگه‌ر، كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و هاوكاره‌كانیان له‌ سه‌راسه‌ری ئێران، دژبه‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی مانیان گرت. نزیكه‌ی هه‌زار و ٤٠٠ كرێكاری ئه‌و كانگایه‌ خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا، وه‌لانانی په‌یمانكار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.