کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی به‌ندكراوان له‌ سی و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وامی كارزاری نا بۆ ئێعدام

مانگرتنی به‌ندكراوان له‌ سی و پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وامی كارزاری

ڕۆژی سێشەممە ٣ی رەزبەری ١٤٠٣، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢١ زیندانی وڵات بۆ ٣٥مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام درێژه‌یان به‌ كارزاری نا بۆ ئێعدام دا.

بەندکراوانی بەشدار لەم هەڵمەتە بەیاننامەیێکیان بڵاو کردوەوە و تێدا داوایان لە ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكانی سیاسی و ئه‌ندامانی پاڕله‌مان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان كرد پێشوازی له‌ مه‌سعوود پزشكیان نه‌كه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی ئێعدام و سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت. به‌ندكراوانی مانگرتوو هه‌روه‌ها وتیان: پزیشكیان نوێنه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران نییه‌ به‌ڵكوو نوێنه‌ری به‌یتی ڕێبه‌رییه‌ و كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌بێ گوێبیستی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌‌ی خه‌ڵك بێت نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی.