ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، وه‌ستاكارێكی ئارماتۆربه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینی پور، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینی پور له كاتی كاركردن له‌سه‌ر بینایه‌كی نێوه‌كاره به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و باوكی سێ منداڵ بووه.