ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، دانیشتووانی ناوچه‌ی تۆرۆق ڕوودی سه‌ر به شارستانی نه‌ته‌نز بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه تێكدانی ژینگه له‌لایه‌ن شیركه‌ته مه‌عده‌نییه‌كانه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، لێدانی ده‌یان مه‌عده‌ن له ناوچه‌ی تۆرۆق ڕوود بووه‌ته هۆی له ناوچوونی ژینگه و سرووشت و هه‌موو جاده‌كانی ئه‌و شارستانه تێك چووه. هه‌روه‌ها فڕێ دانی پاشماوه‌كانی مه‌عده‌ن و زێڕئابی شیركه‌ته‌كان مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی گوندنشینان ساز كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان هیچ بایه‌خێك به ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.