کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی قشم

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی توانه‌وه‌ی ئاسنی قشم 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی توانه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنانی دووباره‌ی ئاسنی قشم له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ و مه‌زایا دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و پێدانی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له‌ ڕووداوه‌كانی كار بوون.