کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان و داخستنی جاده‌كانی گۆڕستانی ئایچی سه‌قز

میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كانی كوردستان و داخستنی جاده‌كانی گۆڕستانی

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی فه‌راجا و به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ هه‌مه‌دان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه‌ بۆ سنه‌ و سه‌قز نێردراون و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر به‌ بردانه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یس و دانانی كامیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌رته‌ش له‌سه‌ر ڕێگای گۆڕستانی ئایچی ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ سه‌ر مه‌زاری ژینا ئه‌مینی بگرێت.

چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و هێزی سه‌ركوت له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ بۆ كوردستان به‌ ده‌ستمان كه‌یشتووه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌ شاره‌كانی كوردستان دووربینی چاودێرییان له‌ هه‌موو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان دا دامه‌زراندووه‌. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان خراونه‌ته‌ ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دووكانداران كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ مانگرتنی گشتی نه‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌ندئاوی چراغ وه‌یس، ڕێگای سه‌ره‌كی گۆڕستانی ئایچی داخراوه‌ و هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش له‌ ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانه‌كانه‌ دا خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشه‌وه‌.