کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی به‌ كۆمه‌ڵی چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگهێشتی به‌ كۆمه‌ڵی چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان بۆ ئیداره‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، ١٤ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، له‌ سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كران.

ناسناوی ئه‌و ١٤ چالاكه‌ سنفییه‌ بریتیه‌ له‌: “محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادی”، “ئارام ئیبراهیمی”، “سادق كه‌نعانی”، “غیاس نێعمه‌تی”، “نه‌سرین كه‌ریمی”، “مه‌جید كه‌ریمی”، “سه‌لاح میرزایی”، “فاتمه‌ زه‌ندكه‌ریمی”، “كوروش عێزه‌تی ئه‌مینی”، “فه‌یسه‌ڵ نووری”، “ڕه‌زا ته‌هماسبی”، “شه‌هریار نادری”، “بێهزاد قه‌وامی” و “ڕزگار حه‌یده‌ری”. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌دان موعه‌لیم پاش په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا، له‌ مه‌زایای پیشه‌یی وه‌كوو گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ند بێبه‌ش و حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌.