کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌شداری نه‌كردنی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له‌ جه‌له‌سه‌ی دادگایی

به‌شداری نه‌كردنی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له‌ جه‌له‌سه‌ی

ئه‌كاونتی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ پلاتفۆرمی ئینستاگرام ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی، مه‌حبووبه‌ ڕه‌زایی و په‌ریوه‌ش موسلمی بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كراون، به‌ڵام له‌ به‌شداریكردن له‌ جه‌له‌سه‌ی دادگایی خۆیان بواردووه‌.

پاش ئێعدام كردنی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سه‌حنه له‌ زیندانی دیزڵاوای كرماشان، به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد. پاش ئه‌و ڕووداوه‌، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگه‌یان له‌ گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی بریندار بۆ پزیشكی داد گرت و ژماره‌یه‌كیان له‌ مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كرد. ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌ بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كران، به‌ڵام مل كه‌جی بڕیاری دادگا نه‌بوون و خۆیان بوارد.