به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی هاوێنی ئه‌مساڵ، زیاتر له ١٩ هه‌زار هێكتار له جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه‌كانی پارێزگای كرماشان له ناو چووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان، پانتایی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ له پارێزگای كرماشان تا ڕاده‌یه‌ك بووه كه ئوستانه‌كانی ئیلام، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، لۆڕستان و خووزستانیشی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌و وێنانه‌ی له‌لایه‌ن مانگی ده‌ستكرده‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه نیشان ده‌دات كه زیاتر له ١٩ هه‌زار هێكتار له دارستانه‌كانی پارێزگای كرماشان له ئاگردا سووتاوه و چه‌ند هێنده‌ی ئه‌وه‌ش له پارێزگاكانی دیكه‌ی ده‌ورووبه‌ری بووه‌ته خه‌ڵۆز.