کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی سوریه بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب

برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی سوریه بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی سووریه‌ به‌ په‌هباد هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری شاری حه‌ڵه‌ب و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی سووریه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ گه‌ڕه‌كی كه‌فه‌رنوورانی له‌ ده‌ورووبه‌ری حه‌ڵه‌ب كردووه‌ته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی كه‌ زۆربه‌یان منداڵ بوون، بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.