ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی شاری مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه سووتێندرا و زیانێكی زۆر به سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، پووش و پاوان و دارستانه‌كانی گونده‌كانی مازی بن و بۆریه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانی نامه‌سئوول به ئه‌نقه‌ست سووتێندراوه و سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرهكههن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌ریوان، ئەندامانی کومیتەی ئاوایه‌كانی “بۆڕیەر، نگڵ، گۆشخانی، ڕەزاو” و تیمێکی فریاکەوتنی نێو شاری ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئەنجومەنی پاکۆی سەوڵاوا، قەڵای شامیان و بەشی فریاکەوتنی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکان له هه‌ڵمه‌تی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌شداریان كردووه.