كرێكارانی په‌یمانی موخابراتی ته‌ورێز، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارای ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، په‌رداختی سه‌نه‌وات و حه‌قی بیمه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی بڕگه‌كانی ٤٨ و ٤٩ی یاسای كار بوون.