کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌ حه‌فارییه‌كانی جنووبی ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌ حه‌فارییه‌كانی جنووبی

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌ حه‌فارییه‌كانی جنووبی ئێران له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سنه‌عه‌تی نه‌وت، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌ نه‌وتیه‌كان سێ ملیۆن له‌ ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌ نه‌وتییه‌كانیان كه‌م كردووه‌ و ئه‌و كرده‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، چه‌ند جار له‌ ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت وتوویانه‌ كه‌ به‌ڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه‌ ده‌رچووه‌ و ئه‌وان به‌رێوه‌به‌ری بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تن.