کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌رمێهرانی ئیلام

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌رمێهرانی ئیلام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌رمێهرانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازه‌رمێهران په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی نه‌وت له‌ پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی بوون. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ بوون.