کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی عێراق له‌ ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری

ناڕه‌زایه‌تی ژنانی عێراق له‌ ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری

سه‌ره‌تای مانگی ئاگووستی ٢٠٢٤، گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری كچان ڕاده‌ستی پاڕله‌مانی عێراق كرا و ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه‌یه،‌ بووه‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی ئه‌و وڵاته.

به‌پێی ئه‌و لایه‌حه‌یه‌، هاوسه‌رگیری كچانی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ له‌ عێراق یاسایی ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ژیانی كچانی و ژنانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگیرێت و كایگه‌رییه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا تاوتوێ بكرێت. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕه‌زایه‌تی ژنانی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی عێراقی هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی له‌ مه‌یدانی ته‌حریر كۆده‌بنه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ ده‌كه‌ن.