چاره‌نووسی دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی “سه‌لام سوڵتانی” و “ئه‌میر فه‌قێه” خه‌ڵكی گوندی خوره‌نجی سه‌ر به پیرانشار، له زیندانی نه‌غه‌ده به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌یانی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵان، “سه‌لام سوڵتانی” و “ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، “ئه‌میر فه‌قێه” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پیرانشار بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا له شاری ورمێ ڕاگوێزران. ئه‌و دوو هاووڵاتیه پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لیپرسینه‌وه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرانه‌وه و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.