کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ونزۆئێلا دژبه‌ مادۆرۆ

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ونزۆئێلا دژبه‌ مادۆرۆ 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ و پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی نیكۆلاس مادۆرۆ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ونزۆئیلا، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

ڕۆژی ڕابردوو، نیكۆلاس مادۆرۆ ڕایگه‌یاند كه‌ ٥١ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه‌، له‌ حاڵێكدا پێش ئه‌وه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌كان كۆتایی پێ بێت، ئۆپۆزۆسیۆنی دژبه‌ری مادۆرۆ ٧٠ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو. براوه‌بوونی مادۆرۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌شێكی زۆر له‌ وڵاتانی ئه‌مریكای جنووبی خوازیاری ژماردنی سه‌رله‌نوێی ده‌نگه‌كان به‌ به‌شداری چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بوون. له‌ وڵامدا ده‌وڵه‌تی مادۆرۆ باڵوێزخانه‌كانی له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ داخستووه‌ و نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی بانگهێشت كردووه‌.