سه‌ندیكای كاری هوله‌ند ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، له نامه‌یێك دا كه بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ناردووه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌شت بوو.
سه‌ندیكای كاری هوله‌ند له نامه‌كه‌یان دا كه بۆ مه‌سعوود پزشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێرانیان ناردووه ئاماژه‌یان به خه‌باتی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بۆ سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی چینی كرێكار كردووه و ڕایانگه‌یاندووه، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به سه‌ر كه‌سێك كه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی باشتر تێده‌كۆشێت، نیشانه‌ی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئینسانیه‌ته. سه‌ندیكای كاری هوله‌ند خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام، ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، پێدانی مافه‌كانی، ئازادی ڕاده‌ربڕین، دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كۆبوونه‌وه و مانگرتن به كرێكاران و هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئێرانه.