کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی ئامانج قوربانی به‌ دانانی وه‌سیقه

ئازادی ئامانج قوربانی به‌ دانانی وه‌سیقه 1

ڕۆژی دووشەمە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگەپارێزی خه‌ڵكی كامیاران  كە لە ڕێوڕەسمی پرسه‌ی “ئیسماعیل کەریمی” لەگەڵ چەند کەسی دیکە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەكانی كامیاران، پاش ئەسپەردەکردنی ته‌رمی “ئیسماعیل کەریمی” ژینگه‌پارێزی گیانبه‌ختكردوو له‌ ئاگری دارستانه‌كانی گوندی كانێشه‌، به لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگه‌ییان دەستبەسەر كرد کە ناسنامەی ٨ کەسیان بریتیه‌ له‌: “حسام مێهدی”، “ئەمیر نەدیمی”، “فەریدە وەیسی”، “حەمید سەوزە”، “ئامانج قوربانی”، “خەلیل پەره‌ندەک”، “یاسر نووری” و “فەرزین موەفەقی”.