کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی له‌ كالیفۆڕنیا

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی له‌ كالیفۆڕنیا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، سه‌دان كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شی كه‌شاوه‌رزی ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا دژبه‌ كه‌می حه‌قده‌ست خۆپێشاندانیان كرد.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی گه‌رمای هه‌وا ناچار بوون ساعه‌تی كاریان كه‌م بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام خاوه‌نكار حه‌قده‌سته‌كانی كه‌م كردووه‌. كه‌مكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئاگری مه‌زرای گه‌رمه‌شانی و لۆكه‌ی ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌ به‌ هاوكاری كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی كۆنتڕۆڵ كراوه‌. كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی كالیفۆرنیا كه‌ زۆربه‌یان په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی ئه‌مریكای جنووبین له‌ هه‌موو جۆره‌ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن و كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست وه‌ر ده‌گرن كه‌ وڵامده‌ره‌وی هه‌زینه‌كانی مانگانه‌یان نییه. كرێكاران داوا ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر ساعه‌ت ٢٥ دۆلاریان پێ بده‌ن، به‌ڵام كه‌شاوه‌رزانی ئه‌مریكایی له‌گه‌ڵ ئه‌و دواكارییه‌ ڕه‌زامه‌ندیان نیشان نه‌داوه‌.