چاره‌نووسی “فه‌رید ئاداك” شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی ژێواری سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“فه‌رید ئاداك” مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمیان كردووه، به‌ڵام زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.