به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دادگای ئینقلابی تاران ڕێگه‌ی نه‌داوه په‌خشان عه‌زیزی چاوی به پارێزه‌ره‌كانی بكه‌وێت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئیمان ئه‌فشاری سزای ئێعدامی به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به تۆمه‌تی به‌غی سه‌پاند و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌دوای خۆیدا هێنا. به‌ندكراوانی سیاسی زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ئێڤین دوو جار مانیان گرت و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران بوون. سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمان و خوێندكارانی زانكۆ، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئاست ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوان سیاسی بوون.