کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسڕائیل

چوونه‌سه‌ره‌وی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسڕائیل 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، چوار ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا له‌ هێرشێكی په‌هبادی ئیسڕائیل دا كوژران و ئه‌و گرووپه‌ش به‌ مووشه‌ك زه‌مینێكی فووتباڵی له ‌شارۆچكه‌ی مه‌جده‌ل شه‌مس كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌، ٣٠ كه‌س له‌ بۆردوومانی مه‌دره‌سه‌یێكی ئاواره‌كان له‌ غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ وڵامی كوژرانی چوار فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵا له‌ هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل، حیزبۆڵڵا به‌ مووشه‌ك شارۆچكه‌ی مه‌جده‌ل شه‌مسی له‌ به‌رزاییه‌كانی جه‌ولان كرده‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له‌ باشووری لوبنان به‌ چڕی بۆردوومان كرد، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌. هاوكات دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ تل ئاویو بۆ جارێكی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ خۆپێشاندان، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.