ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی ئێعدام كراوی ده‌یه‌ی ٦٠ سه‌ردانی گۆڕستانی خاوه‌رانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕێگریان لێ كرا.
ڕۆژی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژكردنی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌یه‌ی شه‌ست، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی خاوه‌ران به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له بیره‌وه‌ریی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، سه‌ردانی گۆڕستانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕێگریان لێ كرا و ناچار بوون تاجه گوڵینهكانیان له‌به‌رده‌م درگای ئه‌و ئارامستانه دا دابنێن.