ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوینی قه‌زوێن، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه دژبه قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
“محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری” ئه‌ندامی سپای پاسداران و به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوین و ڕه‌زایه‌ت خودڕه‌و به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانی خه‌ڵك نییه. به وته‌ی ماڵدزراوان، داراییه‌كانی غه‌فاری سێ هه‌زار ملیارد تمه‌نه له حاڵێكدا ده هه‌زار ملیارد تمه‌ن به خه‌ڵك قه‌رزداره و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.