ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی مه‌شهه‌د زه‌نجیره‌ی ئینسانیان به ده‌ور ناوچه‌ی گه‌شتیاری شاندیز دا درووست كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به داگیركردنی زه‌ویه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داویان له به‌رپرسانی قه‌زایی و شۆرای پاراستنی داراییه گشتییه‌كان كرد ڕێگه له داگیركردنی زه‌ویه‌كانی ناوچه‌ی شاندیز و پێدانی به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری به ناونده ده‌وڵه‌تیه‌كان بگرن. خۆپێشانده‌ران دووپاتیان كرده‌وه كه ناوچه‌ی گه‌شتیاری شاندیز موڵكی گشتییه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی ناتوانێت داگیری بكات.