به‌یانی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، كارمه‌ندانی ناوه‌ندی بێهداشتی ڕه‌فسه‌نجان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی ڕهفهسنجان هێشتا به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایای ساڵی ڕابردوودیان نه‌داوه و ئه‌مساڵیش له په‌رداختی حه‌قده‌ستی دوو مانگی ڕابردوو خۆیان بواردووه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی سه‌ختی مهعشهتی دا ده‌ژین و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك ناده‌ن.