“ڕۆبێرت ده‌رویش” برای “لیان ده‌رویش” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ له په‌یامێكی ویدیۆیی دا ڕایگه‌یاندووه كه چه‌ند نیشانه‌ی ده‌سكه‌وتووه كه باس له بێ سه‌روشوێنكردنی خۆشكه‌كه‌ی له زیندانی ئێڤین ده‌كات.
ڕۆبێرت ده‌رویش له په‌یامه‌كه‌یدا وتی: سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢، دوو ئه‌نگوستیله‌ی خۆشكه‌كه‌ی به بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕاده‌ستی كراوه. به وته‌ی ئه‌و هاووڵاتیه دادخوازه، له مانگی گوڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لیان ده‌رویش پچڕاوه و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه. چه‌ند جار به‌دواداچوونی بۆ چاره‌نووسی خۆشكه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام دادستانی ئێڤین ڕایگه‌یاندووه كه واز بێنێت و چی تر به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی لیان نه‌كات. “لیان ده‌رویش” به‌فرانباری ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا، ناوبراو پاش دوو مانگ به دانانی وه‌سیقه ئازاد و مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ شه‌روشوێن كرا.