ماڵدزراوانی شیركه‌تی مۆدیران خۆدڕه‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، له‌به‌رده‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری قه‌ره‌بوونكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی مۆدیران خۆدڕه‌و مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆریان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و ئێستا داوای ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی دیكه‌ی ده‌كه‌ن. بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی ئۆتۆمبێله‌كان له حاڵێكدایه كه پێشتر به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنیان دابوو ئۆتۆمبێله‌كان له ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژدا ڕاده‌ستی كڕیاران بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیانی خه‌ڵك نیین.