کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كرێكاران به‌هۆی گه‌رما له‌ باشووری ئێران

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی كرێكاران به‌هۆی گه‌رما له‌ باشووری ئێران

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارنی سه‌نعه‌تی نه‌وت، باروودۆخی ته‌ندرووستی كرێكارانی نه‌وت به‌هۆی گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌یی دا خراپه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌ندرووستی كرێكاران ناده‌ن.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، شه‌پۆلێكی گه‌رما ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌ و ڕێژه‌ی مه‌سره‌فی به‌رق به‌ تایبه‌ت له‌ ناوه‌ند و باشووری ئێران ڕیكۆردی تازه‌ی تۆمار كردووه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ به‌رقی ئیدراه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانیان بڕیۆه‌ و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌كان ڕۆژانه له‌گه‌ڵ چه‌ند ساعه‌ت بڕانی كاره‌با به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. گه‌رمای بێ وێنه‌ی هاوێنی ئه‌مساڵ ته‌ندرووستی كرێكارانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان، له‌ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران خۆ ده‌بوێرن و ئه‌گه‌ر كرێكارێك نه‌چێته سه‌ر كار، بێكار ده‌كرێت.