“سولماز ئه‌كبه‌رزاده” پارێزه‌ری پله یه‌ك و مامۆستای زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆوه له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه.
له ئیدامه‌ی ڕه‌وه‌ندی پاكسازی مامۆستایان، خوێندكاران، قوتابیان و موعه‌لیمان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، “سوڵماز ئه‌كبه‌رزاده” به چوار ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه له زانكۆی ئه‌لزه‌هرای بووشهر ده‌ركرا. شایانی باسه كه حه‌راسه‌تی زانكۆ له ڕێگه‌ی ناردنی كورته نامه‌وه ئه‌و چالاكه سنفیه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.