شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی به‌لووچ له ناوچه‌ی هیدووچی سه‌ر به شارستانی سیب و سۆران به ناوی “مێهران پاهه‌نگ” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، مێهران پاهه‌نگ” له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی دا له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێلێكی پژۆ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار و له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه به‌دوای شۆڕشی ژینا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانیان بۆ تیرۆركردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌لووچ كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، به ده‌یان شارومه‌ندی به‌لووچ له ڕێگه‌ی هێرشی چه‌كدارییه‌وه كوژراون.