ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی پووشپه‌ڕ، دوو سووختبه‌ر و خێزانێكی چوار كه‌سی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست دا و سووختبه‌رێكی دیكه بریندار بوو.
ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی سه‌راوان له ناوچه‌ی كه‌ڵه‌گان، ته‌قه‌یان له دوو سووختبه‌ری ماتۆڕسه‌وار كرد و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێك به ناوی “جه‌مشید گومشادزهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و براكه‌ی به ناوی “ئه‌كره‌م گوشمادزهی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شارستانی ڕوودباری جنووب، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێكیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و نه‌یسانی سووختبه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری دا پێكیاندادا. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی “سامان ناڕوویی” گیانی له‌ده‌ست دا و چوار ئه‌ندامی خێزانێكی به‌لووچ، له‌وانه دوو منداڵ له ئاگردا سووتان و گیانیان به‌خت كرد.